plus4
پێش کاتژمێرێک
ترەمپ سەبارەت بە گەڕانەوەی مالیکی قسەی کۆتایی کرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گوێم لێبوو عێراق دەیەوێت نوری مالیکی بکاتەوە سەرۆک وەزیران.
دەشڵێت، ئەگەر مالیکی بەسەرۆک وەزیران هەڵبژێردرێتەوە، ئەوا ئەمریکا چیتر یارمەتیی عێراق نادات و بەوەش عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن و گەشەسەندن و ئازادی نابێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوایین جار مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، عێراق روبەڕووی هەژاری و پاشاگەردانییەکی زۆر بوەوەو نابێت رێگە بدرێت ئەوە دووبارە ببێتەوە.




