باراک
plus4
پێش کاتژمێرێک

تۆم باراک لەرێگەی مەسعود بارزانییەوە هۆشدارییەکی توند دەداتە بەغدا

 

تۆم باراک نێردەی ئەمریکا لەرێگەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی هەڕەشە ئامێز دەداتە بەغدا.

 

تۆم باراک لەتۆڕی ئێکس بڵاویکردوەتەوە؛ سەبارەت بەعێراق قسەم لەگەڵ بارزانی کردووەو هەڵوێستی ئەمریکام بەرونی پێگەیاندووە کە هەر حکومەتێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق پێکبهێنرێت ئەوە سەرکەوتوونابێت.

دەشڵێت: ئەگەر ئەو کارە ئەنجام بدرێت ئەوە سەرکەوتوونابێت نە لەئاستی جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلی عێراق و سوریا و نە لە هاوبەشیکردنی ئەمریکا.