هەسەدە
plus4
berî 2 meh

شەڕڤانان لەسەر هێڵی چەلەبییەو بەدیاریکراوی لەگوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ، هێرشێکی بەرفراوانی چەتەکانیان تێکشکاندو زەبرێکی گورچکبڕیان لێدان.

لەشەڕەکەدا چەندین تانک و زرێپۆشی چەتەکان لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێدران و دەستیان بەسەردا گیراو ژمارەیەک چەتەشیان لێ کوژران.

لەئێستاشدا لەهەندێک ناوچەی تری کۆبانێ، پێکدادان لەنێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا بەردەوامە.