plus4
پێش 3 کاتژمێر
ئەحمەد ئەسەدی؛ وەزیری پەروەردەی عێراق بەوەكالەت، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەموو فەرمانبەرانی و مامۆستایانی زانكۆو كەرتی پەروەردەی دڵنیاكردەوە كە سبەی سێشەممە، وەزارەتی دارایی مووچەكانیان خەرجدەكات و دەرماڵەكانیشیان وەك خۆیەتی و هیچ بڕە پارەیەکی لێكەمناكرێتەوە.
ئەسەدی وتیشی: ئەو زانیاریانەی لەبارەی بڕینی دەرماڵەو مووچەی مامۆستایانی زانكۆو كەرتی پەروەردە بڵاودەبنەوە، ورد نین و هەواڵگەلی ناڕاستن، هەمووانی دڵنیاكردەوە كە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزارەتی ئابووری هیچ پەیوەندیی بەدەرماڵەی ئەوانەوە نییە.
هەر ئەمڕۆش سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەتی ئابووری كۆبووەتەوەو چاوەڕێدەكرێت كۆمەڵێك بڕیارو ڕاسپاردەی تر دەربكرێت.




