plus4
پێش 15 کاتژمێر
بەهەوڵی د. بەرهەم ساڵح ئابڵووقەی سەر کۆبانێ شکاو یەکەم کاروانی یارمەتی دەگاتە شارەکە
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سوریا ڕایگه‌یاند: كاروانی هاوكارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ئوردنه‌وه به‌ره‌و ڕۆژئاوای كوردستان كه‌وته‌ڕێ و له‌نزیكترین كاتدا ده‌گات کە پێهاتووە لەدەیان بارهەڵگر پێداویستی و خواردەمەنی.
بەهه‌وڵی د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، توانرا حكومه‌تی دیمه‌شق ڕازیبكرێت تا ڕێگه به‌گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بدات.
لەئێستادا كاروانی هاوكارییه‌كان له‌ئوردنه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده كه‌وتووه‌ته‌ڕێ و له‌نزیكترین كاتدا ده‌گاته ده‌ستی هاووڵاتیان و ئاواره‌كان كه له‌ناوچه‌كانی تری ڕۆژئاواوە چوونەتە ئەو ناوچانە.
لەئەنجامی هەوڵەکانی د. بەرهەم ساڵح و لەژێر گووشاردا، حکومەتی دیمەشق ڕێگەیدا نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری بگەیەنێتە لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان و لەژێر گەمارۆی تووندی گرووپەکانی سەر بەدیمەشقدان.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ڕۆژئاوای كوردستان له‌باره‌ی دۆخی كۆبانێ هۆشداریده‌ده‌ن کە بڕینی تەواوەتی ئاو و کارەباو سووتەمەنی لەگەڵ نەبوونی یارمەتییە مرۆییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و دەرمان و شیری منداڵان و کەلوپەلی گەرمکەرەوە، بووەتە هۆی تێکچوونی دۆخی مرۆیی و نزیكه كاره‌ساتێكی مرۆیی ڕووبدات.
گۆنزالۆ ڤارگاس لۆسا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ كاروباری پەنابەران لەسوریا ڕایگه‌یاند: ئه‌و هاوكارییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێكه‌وتوه، 24 بارهەڵگر خۆراک و کەلوپەلی فریاگوزارییه‌و ده‌گه‌یه‌ندرێنه کۆبانێ كه دوو هه‌فته‌یه شارەکە له‌ژێر گه‌مارۆی گرووپه‌كاندایه.
هه‌دیە عەبدوڵڵا؛ هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردی ڕایگەیاند: به‌هۆی ئەو سەرما زۆرەی شاری کۆبانێی گرتووه‌ته‌وه‌و پێنج منداڵ گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش دوای ئەو بەفرە زۆره‌ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ناوچەکەی گرتەوە.
وتیشی: هەر ناوچەیەک کە گەمارۆی تەواوەتیی لەسەربێت، بەشێوەیەکی سروشتی تووشی خراپتربوونی کێشەی تەندروستی دەبێت، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە ڕووی له‌ناوچه‌كه كردووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەڕۆژی شەشی ئەم مانگەوە هاووڵاتیانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە کە زۆرینەی کوردن لەشاری حەلەب بەهۆی هێرشی گرووپەکانی سەر بەدیمەشق ئاوارەبوون بۆ شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەپارێزگای حەسەکە.





