plus4
پێش 16 کاتژمێر
عوسمان بایدەمیر: حکومڕانیی ئێستای دیمەشق لەحکومڕانیی بەعس باشتر نییە
عوسمان بایدەمیر؛ سیاسەتمەداری دیاری باکووری کوردستان ڕایگەیاند: حکومڕانیی ئێستای دیمەشق لەحکومڕانیی بەعس باشتر نییەو هەردوو دەسەڵاتەکە دەیانەوێت کورد بچەوسێننەوە.
بایدەمیر دەڵێت: دەیانەوێت کورد بگێڕنەوە بۆ ساڵی ١٩٢٠، بۆیە حکومڕانیی ئێستای دیمەشق لەحکومڕانیی بەعس باشتر نییە.
جەختیشدەکاتەوە کە بەعسی سوورو بەعسی سەوز هیچ جیاوازییەکیان لەنێواندا نییە.
دڵخۆشیشە بەیەکبوونی کوردو دەڵێت: لەئێستادا کورد یەک دەنگ و یەک ڕەنگە، بۆیە ئەوان هەرگیز ناتوانن کورد لەنێوببەن.





