هەسەدە
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

کەمێک بەر لەئێستا، هەسەدە لەڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی شەڕڤانێک لەکاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دیمەشق لەگوندی (خەڕووس)ی باشووری کۆبانێ بڵاوبووەوە، تیایدا لەتەنیشت تەرمی چەکدارە کوژراوەکان وێنەی گرتووە، دەستبەجێ ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گرتەبەر.

لەڕاگەیاندراوەکەدا: هەسەدە دەڵێت: ئەو شەڕڤانە بەهۆی پێشێلکردنی بەها ئاکاری و سەربازییەکانەوە، دەستبەجێ لەڕیزەکانی هێزەکانیان دەرکراوەو ڕەوانەی دادگای سەربازی کراوە تا سزا بدرێت.

هەسەدە جەختیشدەکاتەوە: ئەم ڕەفتارە کارێکی تاکە کەسییەو بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لەبنەما ئاکارییەکانی هەسەدە ناکات؛ چوونکە هێزەکانیان هەمیشە پابەندی پاراستنی کەرامەتی مرۆیی و ڕێزگرتنن لەحورمەتی تەرمەکان، تەنانەت لەکاتی جەنگیشدا.