plus4
پێش ڕۆژێک
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیامێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە
ئێمە پابەندی تەواوی خۆمان بە ئاگربەست دووپاتدەکەینەوە، بەڵام گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە.
ئەوەی ئەمڕۆ لەکۆبانی رودەدات تەنها هێرشێکی سەربازی نییە، بەڵکو تاوانێکی جەنگیشە
کۆبانی کە بەرگری لە جیهانی دەکرد، ئێستا لە ئەنجامی ئەو پەلامارانە کە ژێرخانەکەی دەکەنە ئامانج، بێ ئاو و کارەباو خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان ماوەتەوە.
ئەوەی لە کۆبانی و ناوچەی جزیرە دەگوزەرێت، شەڕێکی سیستماتیکی قڕکردنە بە ئامانجی شکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان و لەناوبردنی دەستکەوتەکانیان.
داوا لە گەلی خۆڕاگرمان و دۆستانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە سەرانسەری جیهان دەکەین خەبات و بەرخۆدان چڕتر بکەنەوە.





