كوباني
plus4
پێش 6 کاتژمێر

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، شاری کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایەو ئینتەرنێت و کارەباو ئاو لەشارەکە بڕاوە.

دەشڵێت، گروپە چەکدارەکانی سەر شەرع بەردەوام لەدەوروبەری کۆبانێ پەلاماری شەڕڤانان دەدەن و دەیانەوێت پێشڕەوی بکەن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، مەترسی کۆمەڵکوژی هەیە لەلایەن چەکدارەکانی سوریاوە بەتایبەتی کە ئینتەرنێت و پەیوەندی لەشارەکە بڕاوەو ناتوانرێت تاوانەکان وەکو بەڵگە بەجیهانی دەرەوە بگەیەندرێت.

باسی لەوەشکردوە ، هاوڵاتیانی کۆبانێ رۆبەڕووی کارەساتی مرۆیی بونەتەوەو نان و خواردن و داودەرمان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە