Plus4
پێش 6 کاتژمێر
محەمەد ئەبو خێر شوکری وەزیری ئەوقافی سوریا لەبارەی بانگەوازەکەی بۆ تەکبیردان و نوێژی قنووت لە مزگەوتەکان لەدژی کوردو شەڕڤانان، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوەو و دەڵێت ، ئەو هەنگاوەیان دژی پێکهاتەی کورد نەبووە ، بەڵکو مەبەستیان ئەوە بووە کۆتایی بەزوڵم هاوتووە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سوریا ( مەبەستی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بووە).
پێشتر وەزارەتی ئەوقافی سوریا بەیاننامەیەکی لەبارەی پەلامارەکانی سوپای سوریا بۆ سەر هەسەدە بڵاوکردەوەو سەرەتای بەیاننامەیەکی بەئایەتێکی سوڕەتی ئەنفال دەستپێکردوو، هاوکات داوای لەمەزگەوتەکان کردووە تەکبیرات و نوێژی قنوت بکەن وەکو دەربڕینی خۆشییەک بەپەلامارەکانی شەرع بۆ سەر کورد.




