هەسەدە
plus4
berî 1 meh

فەرماندەیی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی دوێنێوە رێککەوتنی ئاگربەست چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بە چەندین هێرشی جیاواز رێککەوتنەکەیان پێشێل کردووە.

🔶 کاتژمێر 08:10ی ئێوارەی دوێنێ: گروپەکانی دیمەشق شارۆچکەی زرگان لە باکووری حەسەکەیان بە تۆپخانەی قورس بۆردومان کرد و بۆردومانەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.

🔶 کاتژمێر 08:20ی ئێوارەی دوێنێ: گروپەکانی دیمەشق هێرشێکیان بە چەکی قورس کردە سەر گوندی تل بارود کە دەکەوێتە سەر رێگای ئەبیەز - ئەبیەز، لە باشووری حەسەکە.

🔶 کاتژمێر 11:30ی بەیانی ئەمڕۆ: گروپەکانی دیمەشق هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری سڕین، کە تێیدا هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و پوچەڵیان کردەوە.

🔶 کاتژمێر 11:45ی بەیانی ئەمڕۆ: کاروانێکی سەربازیی سەر بە گروپەکانی دیمەشق هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گوندی باسل لەسەر رێگای ئەبیەز - ئەبیەز، لە باشووری حەسەکە.

🔶 کاتژمێر 02:10ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ: گروپەکانی دیمەشق هێرشێکی دووەمیان کردە سەر هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری سڕین لە باشووری کۆبانێ، و هێزەکانمان توانییان بەرپەرچی هێرشەکە بدەنەوە.

🔶 کاتژمێر 02:45ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ: گروپەکانی دیمەشق بە چەکی قورس گوندی حەمدوونی باشووری کۆبانێیان بۆردومان کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژنێک.

هەسەدە دووپاتی کردەوە کە ئەوان وەک لایەنێکی پابەند بە ئاگربەست دەمێننەوە و نایانەوێت شەڕ پەرەبسێنێت، بەڵام داوا لە وڵاتانی چاودێر و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانەی دیمەشق دابنێن تاوەکو گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی پارێزراو بێت و سەقامگیریی ناوچەکە تێکنەچێت.