مەزڵوم عەبدی
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی؛ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕەوشی سەربازیی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریای بەزۆر مەترسیدار وەسفکرد.

مەزڵوم عەبدی؛ وتی: هێزەکانیان پاشەکشەیان کردووە بۆ ئەو ناوچانەی زۆربەی دانیشتووانیان کوردن و جەختیکردەوە کە پاراستنی ئەم ناوچانە هێڵی سوورەو بەتووندی بەرگرییان لێدەکەن.

وتیشی: کەمپی هۆل کە تایبەتە بەخێزانەکانی د11عـ.ـش، شەو و ڕۆژێک ڕووبەڕووی هێرشی تووندو هەوڵی کۆنترۆڵکردن بووەوە، پاسەوانانی کەمپەکە بەهۆی هێرشی بەردەوامی تانک و زرێپۆشەکانەوە ناچار بەپاشەکشە کران.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە؛ حکومەتی سوریای تۆمەتبارکرد بەوەی هێرشە چڕەکانی بۆسەر حەسەکەو کۆبانێ بەردەوامەو ئامادە نییە هیچ دەسپێشخەرییەکی ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕ قبوڵبکات کە لەدوو هەفتەی ڕابردوودا پێشکەشکراون.

ناوبراو هۆشداریشیدا لەوەی هێرشەکان بۆسەر بنکەکانی دەستبەسەرکردنی چەکدارانی داعش لەشەدادی و کەمپی هۆل؛ گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

داواشی لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتیی خۆی لەپاراستنی ئەو شوێنانە لەئەستۆ بگرێت.