plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەیمەن موحەممەد رەبیع زەواهیری لە ١٩ ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٥١ لە خێزانیکی ناوداری نزیک شاری قاهرە دێتە دونیاوە ، لە خێزانەکەیان چەندەها پزیشک و کەسی ناودار هەڵدەکەوێ ، باوکی و پزیشکێکی ناسراوو مامی مامۆستای ئایینی بووە لە دانشگای ئەزهەر.بۆ خۆشی دەبێتە پزیشک پێش ئەوەی ببێتە توندڕەوێکی ئیسلامی بۆ یەکەم جار بە سی ساڵ سزا دەدرێت بە هۆی بوونی پەیوەندی لە گەڵ ئەو گروپە توندڕەوەی کە ساداتیان تیرۆر کرد لەساڵی ١٩٨١ لە بەرامبەر ئیمزاکردنی رێکەوتنامەی ئاشتی لە گەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل ،پاش ئازادکردنی لە رێی رێکخراوی خاچی سورەوە دەچێتە پاکستان وەک پزیشکێک هاوکاری موجاهیدە ئەفغانیەکان دەکات کە لە شەڕدا بوون دژی سۆڤیەت ، هەر لەوێش ئوسامە بن لادەن دەناسێت کە دەوڵەمەندێکی سعودی بوو ، پاشان پەیوەندیەکانیان پەرەدەسێنێت و دەىیتە جێگری بن لادەن و پاش مردنی ناو براو دەبێتە بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی قاعدە.
دەربارەی کوشتنی زەواهری هەواڵەکانی ئەمریکا دەڵێن لە جەند هەفتەی رابردودا دەزگای هەواڵگیری ناوەندی ئەمریکا بە ووریاییەکی زۆرەوە لە هەوڵی دیاری کردنی شوێن پێی زەواهیریدا بون ،پاش گەیشتنی زانیاری راستەوخۆ بە موشەکی هیلفایەرکە موشەکێکی زۆر هەستیارە بە تیشکی لیزەر ئاراستە دەکرێت بە جۆرێک زەواهری کوشت بێئەوەی ماڵەکەی وێران بکات و زیان بە کەسی تر بگەیەنێت لە ناو شاری کابول پایتەختی ئەفگانستان .
موشەکی هیلفایەر...