plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بارەگای بارزانی؛ ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەپەیوەندییەکەی بارزانی و شەرع بڵاوکردەوە
بارەگای بارزانی؛ ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی شەوی ڕابردووی نێوان مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع؛ سەرۆکی کاتیی سوریا بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
ئەحمەد شەرع؛ وێڕای ئاماژەدان بە دوایین پێشهاتەكانی سوریا، ئەوەشی خستەڕوو كە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات گەیشتووەتە ڕێككەوتن.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە: هەر لەو پەیوەندییەدا مەسعود بارزانی ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە ئێمە لەگەڵ ئاشتیداین و پێویستیشە ماف و كەرامەتی گەلی كورد پارێزراو بێت.





