هێرش کردن
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

هێرشی مووشەکی و درۆنی کرایە سەر بارەگای حزبێکی کوردی

 

بەیانیی ئەمڕۆ، هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پارتی ئازادی کوردستان (PAK) لەناوچەی چەمشار کە دەکەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر دهۆک. 

 

بەپێی زانیارییەکان، سەرەتا لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر بارەگاکەو دواتر بەمووشەکێک هێرشیانکراوەتە دوای ئەوە درۆنیکی تر لێیداون نەتەقیوەتەوە.

 

لەئەنجامی هێرشەکەدا چەکدارێکی بارەگاکە کوژراوەو یەکێکی تریشیان برینداربوو.

 

لەڕاگەیاندراوێکدا، پارتی ئازادیی کوردستان PAK؛ سەبارەت بەهێرشەکە دەڵێت:

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکیتر ئێران، بارەگایەکی سوپای میللیی کوردستانی بۆ جاری چەندەم، بەر پەلاماری هاژەکیی و درۆنیدا.

 

بەداخی گرانەوە لەم پەلامارە ترسەنۆکانەیەدا، هەڤاڵ محەمەد ساڵح محەمەدی، ناسراو بە نەبەز، ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان و ئەندامی یەکەی لۆجیستیکی سوپای میللیی کوردستان، گیانی بەختکردو چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی ڕاپەڕینی بەفرانباری کوردستانەوە.