رێکەوتن
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

تۆم باراک: دوو سەرکردە لەجێی دابەشبونی سوریا شەراکەتیان هەڵبژارد

 

تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: ئەمریکا ستایشی حکومەتی سوریاو هەسەدە دەکات لەپای هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگر بەست کە رێگا بۆ کاری هاوبەش بەرەو سوریایەکی یەکگرتوو خۆشدەکات.

 

دەشڵێت: دوو سەرکردەی گەورەی سورییەکان لەروانگەی هاوبەشیان بۆ رزگارکردنی وڵاتەکەو گەلەکەیان لەستەم کۆبونەوە تاوەکو چارەنوسێکی باشتر بۆ سورییەکان هەڵبژێرن، رێککەوتن لەسەر راگرتنی شەڕ خاڵێکی میحوەرییە، دوو رکابەری پێشوو هاوبەشیان لەجێی دابەشبون هەڵبژارد.

 

شەرع تەئکیدیکردوەتە کە کورد بەشێکە لەسوریا، ئەمریکا چاودێری تێکەڵکردنی هاوبەشێکی مێژویی لەشەڕی داعش لەگەڵ نوێترین ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات.

 

لەئێستاوە کاری قورس دەستپێدەکات بۆ جێبەجێکردنی وردەکاری رێککەوتنەکەو تێکەڵکردنی هێزەکان، ئەمریکا لەهەموو قۆناغەکاندا پاڵپشت دەبێت بۆ پشتیوانی لەپلانی سەرۆک تڕەمپ بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوڕاست.

 

دەشڵێت: کارئاسانی دەکەین بۆ پڕۆسەی تێکەڵکردنی گشتگیر کە ماف و بەرژەوەندی هاوبەشەکەمان ( کورد ) پارێزراوبێت.