رێکەوتن
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

رێككەوتنەكەی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی

 

رێككەوتنەكە لە چواردە خاڵ پێكهاتووە و واژوی ئەحمەد شەرع وەك سەرۆكی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدەی لەسەرە.

 

- راگرتنی شەڕی سەرتاسەری و خێرا لەهەموو ناوچەكان و كشانەوەی هەموو هێزەكانی هەسەدە بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات.

 

- رادەستكردنی هەردوو پارێزگای دێرەزور و رەقە لەروی ئیدارەی و سەربازییە بۆ حكومەتی سوریا، حكومەتی دیمەشق دەستبەجێ فەرمانبەرانی ئێستا وەك فەرمانبەر دادەمەزرێنێت و پابەند دەبێت بە پاراستنی فەرمانبەرو چەكدارانی هەسەدە لەهەردوو شارەكە.

 

- هەموو دامەزراوە مەدەنییەكانی پارێزگای حەسەكە تێكەڵ بە دامەزراوەكانی وڵاتی سوریا دەبن لەروی هەیكەلییەتی ئیدارییەوە.

 

- حكومەتی سوریا هەموو داروازە سنورییەكان و كێڵگەكانی نەوت و غاز لەناوچەكە وەردەگرێت و لەلایەن هێزی سوریاوە دەپارێزرێت تاوەكو زەمانەتی گەڕانەوەی داهاتەكان بكرێت.

 

- هەموو چەكدارانی سەربازی و ئەمنی هەسەدە لەچوارچێوەی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سوریا بەشێوەی ( تاك ) جێیان دەكرێتەوەو دوای وردبینی ئەمنی، پلەی سەربازی و شایستەیان پێدەدرێت لەگەڵ تایبمەندی بەناوچە كوردییەكان.

 

- فەرماندەیی هەسەدە پابەند دەبێت بەوەی هیچ كەسێكی رژێمی ئەسەد لەخۆی نەگرێت و داواكراوانیش رادست بكات.

 

- مەرسومی كۆماری بۆ دامەزراندنی كەسێك بۆ پارێزگاری حەسەكە دەردەچێت.

 

شاری كۆبانێ لە دیاردەی چەكداری و چەكی قورس پاكدەكرێتەوە، هێزێكی ئەمنی لەخەڵكی شارەكە پێكدەهێنرێت لگڵ پۆلیس خۆجێی كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەبن.

 

- ئیدارەی گرتوخانەو كەمپەكان لەروی ئەمنی و یاساییەوە رادەستی حكومەتی سوریا دەكرێت.

 

- هەسەدە لیستی فەرماندەكانی پێشكش دەكات تاوەكو پلەی سەربازی و ئەمنی و مەدەنی لەچوارچێوەی وڵاتدا وەرگبرن.

 

- پێشوازی لە مەرسومی كۆماری ژمار 13 بۆ ساڵی 2026 بكرێت كە مافەكانی كوردی تێدا نوسراوە.

 

- هەسەدە پابەند دەبێت بە دەركردنی هەموو فەرماندەو چەكدارانی پەكەكە لەریزەكانی و لەسنوری سوریا بچنە دەرەوە.

 

- سوریا پابەند دەبێت بەنەهێشتنی تیرۆر و لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگی هاوبەشی دەبێت.