Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻ئەحمەد شەرع و تۆم باراک دۆخی سوریا تاوتوێدەکەن
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سوریا لەگەڵ تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا کۆبووەتەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا دەڵێت، لە دیدارەکەدا تەئکید لەسەر گرنکی گفتوگۆ کراوەتەوە لەپێناو بونیادنانی سوریایەکی نوێ بەبەشداری تەواوی پێکهاتەکان.
پێشر وا بڵاوکرایەوە کە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتوەتە دیمەشق بۆ کۆبونەوە لەگەڵ شەرع و تۆم باراک، بەڵام پاشان دەرکەوت تەنها پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوەو باسی رێکەوەتنیان لەسەر راگەیاندی ئاگربەست کردووە




