قوباد تاڵەبانی
Plus4
پێش کاتژمێرێک

🔻قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری کورد بکەن

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە دیداریدا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، ئەوەی وەبیرهێناوەتەکە کە گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دوای سەدەیەک لە سەرکوت و بێمافی و حاشالێکردن داوای گەرەنتیکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن. ئەوان هاوپەیمانێکی کاریگەری ئەمریکا و رۆژئاوا بوون لە تێکشکاندنی گەورەترین رێکخراوی تیــ،،ــرۆریستیی جیهان.

 

دەشڵیت، لەدیدارەکەدا جەختی کردەوە پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری کورد بکەن تا لە چوارچێوەی سوریایەکی سەربەخۆ و دیموکراتیدا مافەکانیان پارێزراوبێت.