Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
هەسەدە: سێ هێرشی هێزەکانی سەر بەدیمەشمان بۆسەر بەنداوی تشرین تێکشکاند
(هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند: هێزەکانیان سێ هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانیان بۆ سه‌ر به‌نداوی تشرین تێكشكاندووەو دوو تانك و زرێپۆشێک و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه له‌ناوبران، تائێستاش پێکدادان له‌به‌نداوی تشرین بەردەوامە.
(هه‌سه‌ده) له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا دەڵێت: هێزەکانمان بە بەشداریی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، سێ هێرشیان پووچەڵکردەوە کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر به‌نداوی تشرین ئه‌نجامدراوه.
ئاشکراشیکرد: لەبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كاندا دوو تانك و زرێپۆشێک و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه له‌ناوبران، تائێستاش پێکدادان له‌به‌نداوی تشرین بەردەوامە.





