وتەبێژی هەسەدە
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

هەسەدە: زیاتر لە 100 هەزار چەکدار بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراونەتەوە

 

فەرهاد شامی؛ بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەسەدە) ئاشکرایکرد: دیمەشق زیاتر لە 100 هەزار چەکدار بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان کۆکردووەتەوە.

 

دەشڵێت: حکومەتی کاتیی سوریا هێزەکانی خۆی لەدەوروبەری ناوچەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردووەتەوەو پێداگرە لەسەر فراوانکردنی بازنەی هێرشەکانی.

 

ڕوونیشیدەکاتەوە کە ئێستا زیاتر لە 100 هەزار چەکداری بەکرێگیراو کە پێکهاتوون لەچەکدارانی سەر بەحکومەتی دیمەشق و پاشماوەکانی د11عـ.ـش، هێرشدەکەنە سەر ناوچەکە.

 

جەختدەکاتەوە کە هێزەکانی هەسەدە دەستەوەستان نەوەستاون و دەیان کاروانی سەربازیی ئەو چەکدارانەیان کردووەتە ئامانج.