دابەشکردنی نەوت
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

بەرهەمە نەوتی و کانزاکانی هەولێر کێ نەوتی وەرگرتوە با بیگەڕێنێتەوە

لیژنەی بەرهەمە نەوتیەکانی هەولێر رایگەیاند  : ئەمڕۆ بە هۆی هەڵەی کارمەندێک لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی هەولێر بەنزین لە کۆگای نەوتی سپی خاڵی کراوەو پاشان دەست کراوە بە دابەشکردنی بە سەر هاوڵاتیان ، پاش ئاشکرا بونی روداوەکە راستەوخۆ لیژنەی بەرهەمە نەوتیەکانیان ئەو ماڵانەیان ئاگادارکردۆتەوە کە بەنزینەکە بگەڕێننەوە و بە کاری مەهێنن .

لیژنەکە وتیشی لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە روداوەکە تا کەسی کەمتەرخەم لێپێچینەوەی لە گەڵ بکرێت و بە سزای خۆی بگات .