plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئیدارەی خۆسەر بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاوکردەوەو شەڕی مان و نەمانی ڕاگەیاند
ئیدارەی خۆسەری باکوورو ڕۆژھەڵاتی سوریا، ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوەو تێیدا حکومەتی دیمەشق بەشکاندنی ڕێککەوتنەکان تۆمەتباردەکات.
ئیدارەی خۆسەر بانگەوازی گشتیی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان ڕاگەیاندو دەڵێت: چەکدارانی سەر بەحکومەتی دیمەشق لەدوێنێ بەیانییەوە لەچەندین بەرەی جیاوازەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان.
وتیشی: سەرەڕای کشانەوەیان لەهەندێک ناوچە، وەک نیشاندانی نیازپاکی، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە، بەڵام دیمەشق سوورە لەسەر بژاردەی سەربازی و بەردەوامبوون شەڕ.
ئیدارەەکە پێیوایە ئەم هێرشانە بۆ لێدانە لە برایەتیی گەلان و دروستکردنی فیتنەو توندووتیژی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئیدارەی خۆسەر؛ داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی گەنجان بەکوڕان و کچانەوە کرد بەتایبەت لەناوچەکانی (جەزیرەو کۆبانێ)، تا چەک هەڵبگرن و ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی ئەگەری بن و شەڕى مان و نەمان بکەن
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئێستا لەقۆناغێکی چارەنووسسازدان و دۆخەکەی بەشەڕێکی وجوودی وەسفکردووە، تاکە بژاردەش بۆ پاراستنی ناسنامەو دەستکەوتەکان بەرگریی گەلییە.
داواش لەخەڵک دەکات بەتەواوی پشتیوانیی هێزەکانی (هەسەدە)و (یەپەژە) بن و لەحاڵەتی ئامادەباشیی تەواودا بن، بۆ پاراستنی شارو ناوچەکانیان.




