plus4
پێش ٢ کاتژمێر
هێزەكانی ئەمریكا بنكەی سەربازی عەین ئەسەدیان چۆڵكرد ؛
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند : پاش چۆڵکردنی هێزەكانی ئەمریكا بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق كە یەکێک بوو لە گەورەترین و گرنگترین بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە خوارئاوای عێراق، ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری عێراق بەفەرمی دۆسیەی فڕۆكەخانەكەی وەرگرت و چەند یەكەیەكی تایبەتی هێزەكانی وشکانی، ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپای تێدا جێگیركرد.
راشیگەیاند : عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا سەرۆک ئەرکانی سوپا، سەرپەرشتی دابەشکردنی ئەرک و فەرمانەکانی کرد بەسەر جۆر و پێکهاتە سەربازییەکان لە بنکەی عەین ئەسەد، ئەوەش دوای
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و وەرگرتنی تەواوی بەڕێوەبردنی بنکەکە لەلایەن سوپای عێراقەوە.




