plus4
پێش 3 کاتژمێر
سەرۆکی فەرەنسا بۆ شەرع: دەستبەجێ هێرشەکانی سەر هەسەدە رابگرە
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەپەیامێکدا دەڵێت: سوریایەکی یەکگرتوو و سەقامگیر پێویستی بە تێکرڵکردنی هەسەدەیە کە لەجەنگی دژی د١عش هاوشانی ئێمە دەجەنگان.
دەشڵێت: پێویستە دەستبەجێ هێرشی حکومەتی سوریا راوەستێت چونکە فەڕەنساو ئەوروپا ناتوانن پاڵپشتی ئەم جۆرە پەیڕەوە بکەن.
ئەوەشدەخاتەڕوو کە دەتوانن بگەنە رێککەوتنێکی گشتگیر، مەرسومی کۆماری لەبارەی مافەکانی کورد هەنگاوێکی دروست بوو.
ماکرۆن جەختدەکاتەوە کە لە هەوڵەکانیان بۆ پڕۆسەی دانوستان و یەکگرتووی سوریا بەردەوام دەبن و دەشڵێت: ئەم نامەیە لەوڵاتێکی دۆستەوەیە بۆ حکومەت و گەلی سوریا.





