گراهام
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

لیندسی گراهام: گەر سوریا لەهێرشەکانی بەردەوامبێت بەتووندترین شێوە سزای قەیسەری بەسەردا دەسەپێنم

 

لیندسی گراهام؛ سیناتۆری ئەمریکا هۆشداری دایە حکومەتی کاتیی سوریا؛ گەر هێرشی سەربازی بکاتە سەر هەسەدەو باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەوا سزای ئابووریی زۆر تووندو خنکێنەری بەسەردا دەسەپێنم.

 

گراهام؛ سیناتۆری ناسراوی ئەمریکا لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ڕایگەیاند: هەر جۆرە بەکارهێنانێکی هێزی سەربازی لەلایەن حکومەتی نوێی سوریاوە دژی کوردو هەسەدە، دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەو سوریا.

 

دەشڵێت: گەر حکومەتی کاتیی سوریا پەنا بۆ بژاردەی سەربازی ببات، ئەوا هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم بۆ زیندووکردنەوەی یاسای قەیسەرو تووندترکردنی سزاکان بەشێوەیەک کە زۆر کاریگەرو قورس بن لەسەر دەسەڵاتی دیمەشق.

 

ئەم هەڕەشانەی سیناتۆرە ئەمریکییەکە لەکاتێکدایە کە واشنتۆن چاودێریی هێرشەکانی گرووپەکانی سەر بەدیمەشق دەکات لەبەرامبەر هێزەکانی هەسەدە کە هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمریکان لەناوچەکەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی د11عـ.ـش و لەئێستاشدا تاڕادەیەک حکومەتی واشنتۆن سیاسەتی خۆی لەگەڵ حکومەتی دیمەشقدا گۆڕیوە.