Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
هەسەدە: كۆمه‌ڵێك شه‌ڕڤانیان له‌ناوچەکانی دێر حافرو مه‌سكه‌نه گه‌مارۆ دراون
کەمێک بەر لەئێستا، هه‌سه‌ده ئاشکرایکرد: لەگەڵ گەڕانەوەیان لەو ناوچانە، كۆمه‌ڵێك شه‌ڕڤانیان لەناوچەکانی دێر حافرو مه‌سكه‌نه گه‌مارۆ دراون.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه سه‌لامه‌تیی گیانیان له ئه‌ستۆی حكومه‌تی دیمه‌شقدایه‌و پێویسته به‌چه‌كه‌كانیانه‌وه به‌سه‌لامه‌تی بگه‌نه ناوچه‌كانی باكوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆ لای براکانیان.
هه‌سه‌ده دەشڵێت: له‌ئه‌نجامی پێشێلكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی به‌سه‌رپه‌شتیی نێوده‌وڵه‌تی ئەنجامدرا، له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه، كۆمه‌ڵێك له‌شه‌ڕڤانانمان له هه‌ردو شاری دێر حافرو مه‌سكه‌نه گه‌مارۆ دراون.
ڕوونسشیکردەوە: وێڕای ئه‌وه‌ی به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بوو 48 سه‌عات مۆڵه‌ت بدرایه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان، به‌ڵام حكومه‌تی دیمه‌شق ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردو هێرشیكرده سه‌ر شه‌ڕڤانانمان به به‌كارهێنانی تانك.
جەختیشیکردەوە کە به‌رپرسیارێتیی ته‌واوی پاراستنی ژیانی شه‌ڕڤانه گه‌مارۆدراوه‌كان، له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی دیمه‌شق و وڵاتانی سه‌رپه‌رشتیاری رێككه‌وتنه‌كه‌دایه‌و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی پێویسته گره‌نتیی ئه‌وه بكرێت كه به‌ئاشتی و به‌چه‌كه‌كانیان بگه‌نه‌وه ناوچه‌كانی باكوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.




