هێرش
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

هەسەدە: دیمەشق ڕێككەوتنەكەی پێشێلكردو پێش كشانەوەی هێزەكانمان هاتە دێرحافرو مەسکەنە

 

ناوەندەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)؛ لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد:

لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە کە بەسەرپەرشتیی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، دەبوو هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دوای تەواوکردنی کشانەوەی هێزەکانمان بێنە نێو دێر حافرو مەسکەنەوە لەڕۆژهەڵاتی حەلەب، بەڵام ئەوە ڕووینەدا.

 

دەشڵێت: دیمەشق مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێلکردو بەر لەکشانەوەی شەڕڤانانمان بەتەواوی، هاتە نێو شارۆچکەکانەوە، ئەمەش دۆخێکی زۆر مەترسیداری دروستکردووە کە ئەگەری لێكەوتەی مەترسیداری هەیە.

 

داواشی لەو هێزە نێودەوڵەتییانە کرد کە سەرپەرشتیی ڕێککەوتنەکە دەکەن، بەپەلە دەستوەردان لەدۆخەکە بکەن، بەمەبەستی دڵنیابوون لەجێبەجێکردنی و ڕێککەوتنەکەو ڕێگریکردن لەپەرەسەندنی زیاتر لەو ناوچەیە.