کۆبونەوە
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک گەیشتنە هەولێرو ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر سوریا گۆڕیوە

 

 

هەریەک لەمەزڵوم عەبدی و تۆم باراک گەیشتنە هەولێرو بڕیارە لەکۆبوونەوەی نێوانیاندا، گرژییەکانی سوریاو ڕێککەوتنی 11ی ئازار تاوتوێبکەن.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی؛ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)و تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا؛ گەیشتنە شاری هەولێر.

 

بڕیارە تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی، ڕێککەوتنی 10ی ئازاری 2025، لەنێوان هەسەدەو حکومەتی سوریا؛ شەڕەکەی ئەم دواییەی هەردوو گەڕەکە کوردنشینەکەی حەلەب و چەند پرسێکی تری گرنگ تاوتوێبکەن.

 

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەسەدەو سوپای سوریا لەماوەی ڕابردوودا پەرەیان سەندووە، بەتایبەت لەگەڕەکەکانی شێخ مەقسوودو ئەشرەفییەی شاری حەلەب.

 

کۆبوونەوەی هەولێر بەشێکە لەهەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی سەقامگیری لەناوچەکە.

 

سینەم محەمەد؛ نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لەئەمریکا، ڕایگەیان: واشنتن بێدەنگیی شکاندووەو هەڵوێستی خۆی بەرامبەر حکومەتی دیمەشق گۆڕیوە.