Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻ئەمریکا هۆشداری توند بەشەرع دەدات
رۆژنامەی ووڵ ستریت جوڕناڵ لەدوو سەرچاوەی باڵای کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، جیدی ڤانس جێگری سەرۆک ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریاوە کردووەو هۆشداری توندی داوەتە شەرع کە دەبێت ئاشتیانە کێشەکانی لەگەڵ کورد چارەسەر بکات.
بەپێی رۆژنامەکە، ڤانس داوای لەشەرع کردووە، کۆتایی ئاڵۆزییەکان لەوڵاتەکەی بهێنێت و لەگەڵ کورد کێشەکانی چارەسەر بکات، بەپێچەوانەوە ئەمریکا دووبارە بیر لە سەپاندنی سزای ئابوری دەکاتەوە بەسەر سوریادا.





