Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت: لەسەر داوای وڵاتانی دۆست و نێوەندگیرو وەک نیشاندانی نیازپاکی بۆ تەواوکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوەو پابەندبوون بەجێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ١٠ی ئازار، بڕیارماندا بەیانی کاتژمێر ٠٧:٠٠ هێزەکانمان لەناوچەکانی ئێستای بەریەککەوتن لەڕۆژهەڵاتی حەلەب بکشێنینەوە.
ماوەی دوو ڕۆژە ڕووبەڕووی هێرش دەبینەوە، ئەمەش بەمەبەستی دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانمانە لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات.





