Plus4
پێش کاتژمێرێک
ئەمریکا؛ هۆشدارییەکی گرنگ و بەپەلە ئاراستەی سوریاو تورکیا دەکات لەوەی دژی کورد ئەنجامیدەدەن
لینزی گرام؛ سیناتۆری کۆمارییەکان و هاوڕێی دۆناڵد ترەمپ؛ بۆ جاری دووەم هۆشداریی بەهەردوو حکومەتی سوریاو تورکیا دەدات لەوەی چیتر هێز دژی کوردەکان بەکارنەهێنن.
🔸 تادێت نیگەرانییەكانم زیاتر دەبن لەهاوپەیمانی حکومەتی نوێی سوریا لەگەڵ تورکیا، بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی کوردانی سوریا.
🔸 کورد بەهێزترین هاوپەیمانمانی ئێمەیە لەشکست پێهێنانی د11عــ.ـش لەسوریا.
🔸 هەسەدە کۆنترۆڵی نزیکەی نۆ هەزار لەمەترسیدارترین دیلەکانی د11عــ.ـشیان كردووە، ئەمەش لەبەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانیی ئێمەدایە، بۆیە ناکرێت ئەم دیلانە بچنەوە بەرەکانی شەڕ.
🔸 گەر هێرش لەدژی کوردان لەلایەن هێزەکانی سوریاوە بەردەوامبێت کە تورکیا پشتیوانییان دەكات، ئەمە دۆخێكی تەواو هەستیارو نالەبار دروستدەکات.
🔸 پێموایە پشتگیرییەکی فراوان و قووڵ هەیە لەلایەن هەردوو حزبەوە دیموکرات و کۆمارییەکان بۆ كارێكی لەوشێوەیە لەدژی ئەو جۆرە کارە هاوبەشانەی سوریاو تورکیا دژی کورد.




