کۆبونەوە
Plus4
پێش کاتژمێرێک

سبەی تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی لەهەولێر کۆدەبنەوە

 

ئاژانسی مۆنیتەر بڵاویکردەوە؛ بڕیارە سبەی تۆم باراک نێردەی ئەمریکا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە لەشاری هەولێر کۆببنەوە.

 

هاوکات ئەمڕۆ هێزێکی ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ هەسەدە سەردانی ناوچەی دێر حافریان کرد لەدەشتایەکانی حەلەب بۆ لێکۆڵینەوە لەو بۆردومانانەی چەتەکانی شەرع و درۆنی تورکیا لەچەند رۆژی رابردوودا ئەنجامیانداوە و لەچەند رۆژی داهاتویش دەچنە دێرزورو ناوچەکانی تر

 

بڕیارە ئەمریکییەکان راپۆرتێک لەبارەی دۆخی ناوچەکەو پێشێلکارییەکان ئاراستەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بکەن.