Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
هێزێکی هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە دێرحافر
هێزێکی هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە دێرحافر.
هەر پاش گەیشتنی هێزەكانی هاوپەیمانی و (هەسەدە) بۆ (دێرحافر)؛ فڕۆكە جەنگییەكانیش بەئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.
گرووپە چەكدارەكانی سەر بەحكومەتی ڕاگوزەری سوریا خۆیان ئامادەكردووە لەم ناوچەیەوە پەلاماری هێزە كوردییەكان بدەن.
پاش گەیشتنی هێزەکەش، هەردوولا کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا، کەمێک بەر لەئێستاش کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات، بەڵام هیچ لایەک ئەنجام و ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان نەدرکاند




