ڕۆژئاوا
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

🔻ئەمریکا بە مەزڵوم عەبدی وتووە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە رادەستی سوپای سوریا بکە

 

رۆژنامەی زە ناشوناڵ لەزاری سەرچاوەیەکی کوردییەوە ئاشکرایکردووە، پێش دانوستانەکانی نێوان سوریاو ئیسڕائیل لەپاریس، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە( سسنتکۆم) داوای لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە، هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە رادەستی سوپای سوریا بکات و بەرگری نەکات.

 

دەشڵێت، پەیامەکەی ئەمریکا زۆر روون بووەو تێیدا بەهەمان شێوە داوا لە مەزڵوم عەبدی کراوە پشتیوانی لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئەشرەفییەو شێخ مەقسود نەکات و دەسوەردان نەکات.