plus4
پێش 7 کاتژمێر
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوەو باسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەکات
ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەسەرپەرشتیی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات.
کۆبوونەوەکە دوو تەوەری سەرەکی و چارەنووسساز بۆ بژێویی هاووڵاتیان تاوتوێدەکات.
لەبڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەکات، بەڵام تەوەری سەرەکی بریتییە لەبەدواداچوونی ورد بۆ شایستە داراییەکانی ساڵی ڕابردوو، بەتایبەت مسۆگەرکردنی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی (11 و 12)ی ساڵی 2025.
حکومەتی هەرێم دەیەوێت میکانیزمێک دابڕێژێت تا خەرجکردنی مووچەکانی تەواوی ساڵی 2026 بێ دواکەوتن مسۆگەربکات.
ئەمە وێڕای باسکردنی چەند تەوەرێکی تر کەبڕیارە لەکۆبوونەوەکەدا باسبکرێن.




