plus4
پێش 7 کاتژمێر
هەسەدە هێرشی گرووپەکانی سەر بەدیمەشقی تێکشکاندو تورکیاش بەچڕی بۆردوومانی کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، وردەکاریی چەندین پێکدادان و هێرشی نوێی لەگوندەکانی دێرحافرو تەبقە ئاشکراکرد.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هەسەدە ڕایگەیاند: شەڕڤانەکانیان هەوڵێکی دزەکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بەدیمەشقیان لەمیحوەری گوندی (زوبەیدە)ی باشووری دێرحافر تێکشکاندووە.
چەکدارەکانی سوریا بەپشتگیریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی دۆشکە هێرشەکەیان ئەنجامدا، دوای بەرپەرچدانەوەی تووند لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە، ناچار بە پاشەکشەو هەڵاتن کران.
هاوکات لەگەڵ هێرشی چەکدارانی سەر بەدیمەشق لەدێرحافر، تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پێگەکانی هەسەدە چڕترکردووەتەوە:
لەتەبقەش، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری (بایراکتار)ی تورکی، پێگەیەکی هەسەدەی لەگوندی (ئەلبوعاسی) بۆردوومان کرد، بەهۆی هێرشەکەوە ژمارەیەک شەڕڤان برینداربوون و لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.




