Plus4
پێش 7 کاتژمێر
کەرکوک ئامێزی موحیببەت بۆ جەمال غەمبارو شیعرە تەڕەکانی دەکاتەوە
بەناونیشانی (کەرکوک! بمناسەوە، ئەو دەمەی بەجانتایەک بارانەوە خۆم بەماڵی دڵتا دەکەم)، سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکوک و سەنتەری هاوبەشی لووڕو ساڵۆنی شەقامی جمهوری، ئێوارە کۆڕێکی تایبەت بۆ شاعیری گەورەی دوورە وڵاتی کورد (جەمال غەمبار) ڕێکدەخات.
چاوەڕواندەکرێت لەکۆڕەکەدا ژمارەیەکی زۆری شاعیرو نووسەرو ئەدەبدۆستانی کەرکوک و کوردستان ئامادەی ببن.
کۆڕەکە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 2026/1/15، لەهۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکوک ئەنجامدەدرێت.




