Plus4
پێش 6 کاتژمێر
فەرماندەیەکی پێشمەرگەی پارتی: ئەوانەی هێرشیانکردە سەر ئەشرەفییەو شێخ مەقسود، چەکدارانی د11عش بوون
لیوا حەمەڕێگر کە فەرماندەیەکی پارتییە، ڕایگەیاند: ئەوانەی هێرشیانکردە سەر ئەشرەفییەو شێخ مەقسود، چەکدارانی د11عش بوون.
لیوا حەمەڕێگر دەڵێت: ئەوانەی لەحەلەب هێرشیانكردە سەر شەڕڤانانی کورد، د11عـ.ـش بوون.
لیوا حەمەڕێگر فەرماندەی فەرماندەیی كەركوكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان (پارتی) لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: گەر ئیعازمان پێبدرێت و پێویست بكات، ئەوا دەچین بۆ حەلەب و دژی ئەو چەکدارانە دەجەنگین و هاوکاریی خوشک و براکانمان دەکەین.
وتیشی: ئەو خوشك و برایانەمان بەناحەق تەعەدایان لێدەكرێت و ئەنفال دەكرێن.
دەشڵێت: ئەو چەکدارە هێرشبەرانەی د11عــش چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەئەشرەفیە شێخ مەقسود كوردیان ئەنفالكرد.




