هێرش
Plus4
پێش 6 کاتژمێر

بەپەلە.. چەکدارانی سوریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر دێرحافر ئامادە دەکەن

 

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا، لەڕاگەیاندراوێکی بەپەلەدا ناوچەیەکی فراوانی لەباشووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب، وەک ناوچەی سەربازیی داخراو ناساند.

 

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا، داوا لەهێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات بکشێنەوە، گەر نا هێرشیان دەکەنە سەر.

 

سوپای عەرەبی سوریا، ئاگانامەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە هاوپێچە لەگەڵ ئەم ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەو دەڵێت بوونەتە ناوچەی داخراو، داواش لەخەڵکی دەکات لەو ناوچانە نزیک نەبنەوە.

 

کەمێک بەر لەئێستاش، سوپای عەرەبی سوریا، هێزێکی زۆری بەرەو دێرحافرو مەسەکەنە ڕەوانە کرد.