plus4
پێش 3 کاتژمێر
ئەنجومەنی گەلی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب ڕایگەیاند: نزیكەی 300 هاووڵاتیی مەدەنیی کورد لەلایەن چەكدارانی سوریاوە ڕفێنراون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئەنجومەنی گەلی گەڕەكەكانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە ئاشکرایکرد: چەكدارانی سوریا لەشەڕ و پێكدادانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 271 هاووڵاتیی مەدەنییان ڕفاندووەو تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی بۆردوومانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی چەكدارانی سوریاوە ئاوارە بوون، مافەکانیان پێشێلكراون و سووكایەتیی زۆریان پێكراوە، بەجۆرێك ژنانیان بردووەتە مزگەوتەكان و پیاوانیان گواستووەتەوە بۆ شوێنی نادیارو لەیەكیان دابڕاندوون.
ڕێكخراوی مانگی سووری كوردیش دەڵێت: لەدووەم ڕۆژی پێكدادانەكانی شاری حەلەبدا، پەیوەندییان لەگەڵ سێ كارمەندیان پچڕاوە، دواتریش دەركەوتووە لەلایەن هێزەكانی حكومەتی سوریاوە دەستگیركراون.




