Plus4
پێش 6 کاتژمێر
پارێزگاری کەرکوک لەدۆخی تەندروستیی ڕۆژنامەنووسەکەی plus4 دەپرسێت
ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک، بۆ هەواڵپرسین لەدۆخی تەندروستیی ڕۆژنامەنووس (موهەنەد موحسن)، پەیوەندیی بەسەرنووسەری plus4 دەکات و هیوای سەلامەتیی بۆ دەخوازێت.
هاوکات مەڕوان عانی سەرۆکی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، پەیوەندیی بە (موهەنەد موحسن)و سەرنووسەری plus4ـەوە دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەک دەردەبڕێت.
هەروەک ڕۆژنامەنوسانی کەرکوک هەمووان بەپەرۆشەوە لەدۆخی تەندروستیی (موهەنەد موحسن)ی هاوکاریان دەپرسن و نزای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەکەن.
بەیانیی ئەمڕۆ، 12ی کانونی دووەمی 2026 موهەنەد موحسن؛ ڕۆژنامەنووسی plus4 لەکاتی چوونی بۆ ڕووماڵێک لەباڵەخانەی پارێزگای کەرکوک، دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ بوو.




