Plus4
پێش 8 کاتژمێر
هەسەدە پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوەو هۆشداری دەداتە حکومەتی سوریا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: لەئێستادا گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شق هێزێكی زۆریان له‌ده‌وروبه‌ری دێرحافر كۆكردووه‌ته‌وه‌و جموجۆڵیان هه‌یه.
ئاشکراشیدەکات: هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ به‌رگریكردن له‌ناوچه‌كه‌و پاراستنی هاووڵاتیان ده‌گرینه‌به‌ر.
هەسەدە هۆشداریشیدا له‌هه‌وڵه چه‌واشه‌كارییەکان و په‌لكێشكردنی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی و په‌ره‌سه‌ندن ده‌دات و دەڵێت: هێزه‌كانمان چاودێریی لێدوانه چه‌واشه‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی حكومه‌تی سوریا سه‌باره‌ت به‌دۆخی ده‌وروبه‌ری مه‌سكانه‌و دێرحافر ده‌كه‌ن.
ڕوونیشیکردەوە: هیچ جموجۆڵێكی سه‌ربازی یا كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له‌ناوچه‌كانی پێشوودا نییه.
تەواوی ئه‌و چەواشەکارییانەش کە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە بڵاودەکرێنەوە له‌وباره‌یەوە، دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌و هەواڵی بێ بنه‌مان.
ئەوەشی دووپاتکردەوە کە جوڵه مه‌یدانییه‌كانی ئێستا له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
ئەوەشی نەشاردەوە کە دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆرە بانگه‌شانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه بۆ جاری دووه‌م، هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی گرژی و هێنانه‌وه‌ی پاساو بۆ تێكدانی دۆخی ناوچەکە، ئه‌و کەسانەش کە له‌پشت ئه‌م جۆرە هەواڵانەوەن، به‌رپرسیاری یەکەمن له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك.
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا، هەسەدە دەڵێت: به‌مافی ڕه‌وای خۆمانی ده‌زانین لەگرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ به‌رگریكردن له‌ناوچه‌كه‌و پاراستنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، چوونکە ئەم جۆرە کردارانە مایەی قبووڵکردن نین.




