Plus4
berî 1 meh
سبەی تەرمی فەرماندەی شەهید دکتۆر زیاد حەلەب لەکۆبانێ بەخاک دەسپێردرێت
بڕیارە سبەی لەمەراسیمێکی پڕ شکۆی بەرفراوانی جەماوەریدا، تەرمی فەرماندەی شەهید، دکتۆر زیاد حەلەب؛ ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لەکۆبانێ بەخاک بسپێردرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو، لەمەراسیمێکی پڕ شکۆدا، بەهەزاران کەس لەکانتۆنی فورات پێشوازییان لەتەرمی شەهید زیاد حەلەب کرد.
تەرمی شەهید زیاد حەلەب؛ لەمەراسیمێکی جەماوەریدا لەگۆڕستانی شەهید دیجلە سپاردەی خاک دەکرێت.





