Plus4
پێش 8 کاتژمێر
بەپەلە.. محەمەد شیاع سودانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تالەبانی ئاشکرا دەکات
نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەڕاگەیاندراوێکدا، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرا دەکات.
🔸 دەقی ڕاگەیەندراوی محەمەد شیاع سودانی:
🔸 محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیی لەبافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیى کوردستان کرد.
🔸 لەدیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی وڵات هاتە بەرباس و جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی کاری هاوبەش و هاوکاریی نێوان هەموو هێزە نیشتمانییەکان بەدیدێکی یەکگرتوو بۆ درێژەدان بەڕێبازی گەشەپێدان و بووژانەوەی ئابووری لەسەرتاسەری عێراق.
🔸 جەختکرایەوە لەپابەندبوون بەکاتە دیاریکراوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو شایستە دەستووریانەی ماونەتەوە، بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی ئاسایش و سەقامگیری و پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات، بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق.




