هێرش
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

گروپەکانی سەر بە سوریا و تورکیا پەلاماری دەوروبەری بەنداوی تشرین دەدەن

 

ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت ، گروپەکانی سەر بەدیمەشق و تورکیا بەچەندین درۆنی خۆکوژ پەلاماری ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرینیان داوە.

دەشڵێت، دوابەدوای درۆنەکان ، هەمان ئەو گروپانە بەچڕی بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە، لەگەڵ ئەمانەشدا، فڕۆکەی جەنگی تورکیا بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە، ئەمەش دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

دووپایشیدەکاتەوە، هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ روبەڕوبونەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو لەناوچەکە.

بەپێی زانیارییەکانیش هەسەدە بەتوندی روبەڕووی ئەو گروپانە بوەتەوەو لەتۆڵەی شەهیدانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لانی کەم 10 چه‌كداره‌ى سەر بەشەرع کوژراون.