Plus4
berî 1 meh
بافڵ تاڵەبانی و نوری مالیکی جەخت لە پێکهێنانی حکومەت لەکاتی خۆیدا دەکەنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەشاری بەغدا لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
لەدیدارەکەدا، دۆخی گشتیی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.
تاڵەبانی و مالیکی جەختیان لەگرنگیی زیاتر لێک نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و گەڵاڵەکردنی دیدگایەکی هاوبەش کردەوە، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەو وادە دەستوورییەی بۆی دیاریکراوە.





