Plus4
پێش 4 کاتژمێر
بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا سەردانی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی کرد
بافڵ تاڵەبانی لەشاری بەغدا سەردانی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی کرد.
لەدیدارێکدا جەخت لەخێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان لەکاتی خۆیدا کرایەوە.
بافڵ تاڵەبانی گرنگیی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکردەوەو ڕایگەیاند: یەکێتی بەستراتیژیی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان لەکاتی خۆیاندا تەواوبکرێن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکردەوەو ڕایگەیاند: یەکێتی لەسەر هەمان ستراتیژی سەرۆک مام جەلال کار بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بەهاووڵاتییان دەکات.




