Plus4
پێش 4 کاتژمێر
فەرماندە زیاد حەلەبی و 20 کەسی تر شەهیدبوون و 100 کەسیش برینداربوون
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەهەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەشەڕی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە فەرماندە زیاد حەلەبی و 20 کەسی تر شەهیدبوون و 100 کەسیش برینداربوون، وێڕای ئاوارەبوونی نزیكەی 100 هەزار كەس.
فەتحوڵڵا حوسەینی؛ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەهەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد: لەشەڕی شێخ مەقسودو ئەشرەفییەدا زیاتر لە (20) كەس لەهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوون کە لەنێویاندا زیاد حەلەبی؛ فەرماندەی هێزەكە هەیە.
دەشڵێت: زیاتر لە (100) كەسیش برینداربوون و برینداران گەیەندراونەتە دێر حافر کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە.
ڕوونیشیکردەوە کە بەهۆی ئەو شەڕەوە زیاتر لە 100 هەزار كەسی ئەو ناوچانە ئاوارەبوون.





