خۆسەر
plus4
پێش 8 کاتژمێر

ئیدارەی خۆسەر: هەڤاڵە قارەمانەكانمان بەرزترین واتاكانی فیداكاری و قوربانیدانیان لەشێخ مەقسودو ئەشرەفییە نەخشاند تاهەتایە لەویژادن و هزری گەلەكەماكاندا بەزیندوویی دەمێننەوە

 

ئیدارەی خۆسەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بەڕووداوەکانی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەڤاڵە قارەمانەكانمان بەرزترین واتاكانی فیداكاری و قوربانیدانیان لەشێخ مەقسودو ئەشرەفییە نەخشاند تاهەتایە لەویژادن و هزری گەلەكەماكاندا بەزیندوویی دەمێننەوە.

🔸 گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە کەوتنە بەر هێرشێکی سەربازی لەچوارچێوەی پلانێکی تورکیاو بەپاڵپشتیی بێدەنگی زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان.

🔸 ئەم هێرشە ئەڵقەیەکی نوێيە لەزنجیرە کۆمەڵکوژییەكان كە دژی دانیشتووانی کەنارەکانی سوریاو خەڵکی پارێزگای سووەیدا ئەنجامدران.

🔸 ئەم هێرشە بۆ ماوەی شەش ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامبوو، لەبنەڕەتدا هێرشێکی نێودەوڵەتی بوو بۆ سەر دوو گەڕەکی نیشتەجێبوون.

🔸 هەزاران ئەندامی گرووپە چەکدارەکان لەناویاندا ئەندامانی د11عـ.ـش بەشدارییان لەهێرشەکەدا کرد، لەبەرامبەر چەند سەد کارمەندێكی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

🔸 شەڕێکی نایەکسان بوو لەهەموو ڕوویەکەوە، دووربوو لەبەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان و یاسا دانپێدانراوەکانی جەنگ لەئاستی نێودەوڵەتیدا.

🔸 هەڤاڵانمان لەهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە بەرخۆدانێکی مێژوویی و قارەمانانە ڕووبەڕووی ئەم دەستدرێژییە بوونەوەو بەرگرییان لەخەڵکی سڤیل و گەلەکەمان لەهەردوو گەڕەکەکە کرد.

🔸 قارەمانەكانمان بەرزترین واتاكانی فیداكاری و قوربانیدانیان نەخشاند.

🔸 فەرماندە زیادو ئازاد، دڕەندەترین هێرشەکانیان شکاندو بەئیرادەیەکی پۆڵایینەوە سەرکردایەتیی بەرخودانیان کرد، تادەگاتە هەڤاڵانمان هاوار، دلبرین، ڤیان، فەرشین، ڕۆژبین و دەنیز، کە بەکردەوەی فیداکارییەکانیان بەرزترین پلەی پابەندبوونیان بە بەهاو دۆزی گەلەکەیان بەرجەستە دەکرد.

🔸 قوربانیدانەکانیان بۆ هەمیشە لەویژدان و هزری گەلەکەماندا بەنەمری دەمێنێتەوە.

🔸 دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو گەڕەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکان سەركەوتن نییە، بەڵکو خیانەت و تاوانێکی گەورەیە لەلایەن دەسەڵاتێکەوە کە بانگەشەی نوێنەرایەتیی دەوڵەت دەکات.

🔸 ئەمە دەسەڵاتێکە بانگەشەی پابەندبوون بەئیسلامەوە دەکات، کەچی بەپێچەوانەوە جەستەی مردوو دەشێوێنێت و سوكایەتی بەپێكهاتەكانی کۆمەڵگە دەكات.

🔸 هەر دەسەڵاتێک پشت بەدەوڵەتێکی تر ببەستێت بۆ چەوساندنەوەی گەلەکەی خۆی، شەرعییەتی خۆی لەدەستدەدات.

🔸 ئەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکاری و سوکایەتییانەی بەرامبەر گەلەکەمان و شەهیدەکانمان دەکرێت بێ سزا ناڕوات و برینەکانیان لەویژدانماندا زیندوو دەمێننەوە، تا لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسان دەکرێت.

🔸 داوا لەڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ دەکەین کە بەرپرسیارێتیی خۆیان لەئەستۆ بگرن و چاودێریی بارودۆخی مرۆیی و ئەمنی لەگەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە بکەن.

🔸 داوای جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی لەو دوو گەڕەکە دەکەین بۆ ڕێگریکردن لەتاوانی زیاتر.

🔸 بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی متمانە بەهێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت، کە لەلایەن کەسانی خاوەن ئایدیۆلۆژیای تووندڕەوەو سەر بەداعشەوە سەرکردایەتی دەکرێن.

🔸 بەو پێیەی ئامانجی سەرەکیی ئەم هێرشە کاریگەریی گۆڕینی دیمۆگرافییە، ئێمە بانگەواز بۆ خەڵکی خۆڕاگری خۆمان دەكەین لەو دوو گەڕەکە لەماڵەکانیان بمێننەوە، داواش لەو کەسانە دەکەین کە ئاوارە بوون بگەڕێنەوە.